پێنج هۆکاری سەرەکی کە وائەکات کۆمپانیاکان پێشنەکەون
ئەگەر سەیرێکی کۆمپانیاکانی جیهان بکەی، ئەوەی کە وائەکات کۆمپانیایەک بمێنێتەوە بۆ ساڵانێکی زۆر و ناوی بچێتە مێژووەوە بریتیە لەوەی کە ئەو کۆمپانیایانە بەردەوام گرنگی ئەدەن بە پێشکەوتن.
لەم ساڵانەی دواییشدا لە کوردستان و عێراقیش گرنگییەکی بەرچاو ئەدرێت بە پێشکەوتن و کۆمپانیاکان گرنگی پێشکەوتنیان بۆ دەرکەوتووە بە پێی ئەوەی کە ئێستا زۆر ئاسانە کە بزانرێت کۆمپانیایەکی وەک ئاپڵ چی کردووە بۆ ئەوەی لە پێشبکەوێت یان نۆکیا چی کرد بۆ ئەوەی شکست بهێنێت و بەرەو ئیفلاسبوون بڕوات!
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، لە کورستان و عێراق کەلێنێکی گەورە هەیە لە بواری گەشەسەندنی کۆمپانیاکان. کەم کۆمپانیا هەیە کە بۆ ساڵانێکی زۆر بمێنێتەوە و بەردەوام بێت و پێشبکەوێت ئەمەش ئەوە دەردەخات کە کۆمپانیاکان پێویستە گرنگی بە لایەنی گەشەسەندن بدەن و بیکەن بە پێشینەی کارەکانیان.
لێرەدا پێنج خاڵی سەرەکی ئەخەینە ڕوو کە وادەکات کۆمپانیاکان پێشنەکەون:
١- هەست نەکردن بە گرنگی پێشکەوتن و گەشەکردن، کە ئەمەش زیاتر لەو کۆمپانیایانەدا بەدی دەکرێت کە ئێستا بارودۆخیان و باشە و کێشەی داهات و فرۆشیان نیە و هەست ناکەن پێویستیان بە پێشکەوتنە. بەداخەوە ئەمە وائەکات کە ئەم کۆمپانیایان تەنها فرۆشی ئێستا لەبەرچاوبگرن و بیر لە داهاتوو، لە ڕکابەرەکان، لە گۆڕانکارییەکان، و لە کێشەکانی ئێستایان لە دەرەوەی فرۆش وەک سەرچاوە مرۆییەکان و بەشی ژمێریاری و بەشەکانی ترنەکەنەوە کە ئەکرێت پێویستی زۆریان بە گەشەکردن هەبێت لە ئێستادا. یان ئەتوانین بەشێوەیەکی تر بڵێین هەندێک لە کۆمپانیاکان تەنها ئەو کاتە بیر لە پێشکەوتن ئەکەنەوە کە کێشەیەکەی گەورە ڕووی تێکردوون یان هەست بە پێشکەوتنی بەرچاوی ڕکابەرەکانیان دەکەن و هەست بە پاشەکشەی خۆیان لە بازاڕدا دەکەن.
٢- هەرچەندە هەندێک کۆمپانیا هەست بە گرنگی پێشکەوتن ئەکات و بە ردەوام ئەیەوێ کار لەسەر ئەوەبکات، بەڵام لە جیاتی ئەوەی پێشکەوتن وەک وەبەرهێنان ببینێت، وەک تێچوو ئەیبینێت کە ئەمەش وائەکات کە بە دوای هەرزانترین ڕێگا بگەڕێت. هەرزانترین ڕێگا کێشەکەی ئەوەیە کە پێشەکەوتن بۆ تۆ دەستەبەرناکات.
٣- دیاری نەکردنی بوودجەیەک بۆ پێشکەوتن و پەرەپێدان. کاتێک باسی پێشکەوتن ئەکەین مەبەستمان لە پێشکەوتنی هەر چوار سەرچاوە سەرەکیەکەی دامەزراوەیەکە کە ئەوانیش: سەرچاوەی مرۆیی، سەرچاوەی دارایی، سەرچاوەی مادیی و سەرچاوەی ڕێکخراوەیی. بەرەوپێشبردنی هەر یەک لەم سەرچاوانە پێویستی بە بوودجەیە و پێویستە ساڵانە کۆمپانیاکان پلانی پێشوەختە بۆ ئەمە دیاری بکەن.
٤- وا هەست کردن کە کۆمپانیاکە تەنها بە سەرچاوە مۆرییەکانی خۆی ئەتوانێ هەموو شتێک بکات و پێویستی بە هاوکاری دەرەکەی وەک کۆمپانیای ڕاوێژکاری و بەرەپێشبردن نیە ئیتر ئایا بە خولی ڕاهێنان بێت، ڕاوێژکاری بێت یان جێبەجێ کردن بێت. بۆیە زۆر گرنگە دامەزراوەکان سوود لە کۆمپانیاکانی بواری بەرەوپێشبردن ببینین و سەرچاوەی دەرەکی بەکاربهێنن. بۆ نموونە گۆڵدن ڕیسۆرس لەم بوارەدا بە بوونی ستافێکی لۆکەڵ و نێودەوڵەتی ئەتوانێت سوودێکی زۆر بە دامەزراوەکان بگەیەنێت بۆ پێشکەوتن.
٥- کۆتا خاڵ بریتیە لەوەی کە ئەم بوارە بوارێکی نوێیەو وپێویستی بە کەسانی شارەزا و بە ئەزموون و خاوەن دامەزراوەیەکەی بەهێزن بۆ ئەوەی بتوانن یارمەتی دامەزراوەکان بدەن لەبەرەوپێشچوون. بۆیە گۆڵدن ڕیسۆرس بە بوونی کەسانی شارەزا و خاوەن ئەزموونی ناوخۆیی و دەرەکی ئەکرێت سوودێکی زۆرباش بگەیەنێت بەو دامەزراوانەی کە تینووی پێشکەوتنن.
لە کۆتاییدا ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە تۆ وەک کۆمپانیا لە گرنگی پێشکەوتن و بەرەوپێشچوون تێبگەیت و باشترین سەرچاوەش بەکاربهێنی بۆ یارمەتیدانت.